هاوينه‌هه‌وارى كانى توو



هاوینەهەواری كانی توو یەكێكە لە گوندە سەرنجڕاكێشەكانی كوردستان و بایەخێكی گەشتیاریی هەیە، ئەو هاوینەهەوارە دڵڕفێنە دەكەوێتە بناری چیای رەشكی یەوە و 105 كم لە شاری سلێمانییەوە دوورە، سەربە ناحیەی بنگرد و قەزای دووكانە.

 ئەو گوندە لە نزیكەی 20ماڵ پێكهاتووە و خوێندنگە و بنكەی تەندروستی تێدایە، رێژەیەكی زۆر رەز و گوێز و هەناری تێدایە، هەروەها لە ناو لادێكەدا مەزاری كه‌سێكى تێدایە كە بە (ئیمام عەبباس) ناسراوە.

گوندی کانی توو ھاوسنوورە لەگەڵ گوندەكانی چنارنە و گۆمەزاڵ و کانی کیژ و ھەوارەبەرزە، بەهۆی دڵگیری ناوچەكەوە ساڵانە بە تایبەتی لە هەردوو وەرزی بەهاران و هاویناندا گەشتیارێكی زۆر روو لەو سنوورە دەكەن.