جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (کریسمس) لە تەواوی کریستیانەکان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان پیرۆز دەکەم، ھەردەم لە خۆشی و جەژندابن و بەردەوام لە کەشێکی ئارام و ئاشتیدا جەژن و یادەکانتان بەسەر بەرن.
وە بێگومان خوشک و برا مەسیحیەکانمان رۆڵێکی گەورەیان بینیوە لە بەرەو پێشبردنی وڵات و لە خەمی گەل و نیشتیمانەکەی خۆیاندا بوون.
گرنگە ھەموومان پێکەوە بە بێ ھیچ جیاکارییەک خزمەتی وڵات و گەلەکەی خۆمان بکەین و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو ئاین و نەتەوە جیاوازەکان دابین بکەین، بە دادگەرانەو بێ جیاوازی تێیدا بژین و بەردەوام پێکەوە بەرەو پێشتر و باشتری ببەین
بێوار حسێن
روژنامــــــەڤان
٢٥/١٢/٢٠١٩